هەڵبژاردەکان بۆتۆ
هه‌ولێر ڕووبه‌ڕووی نه‌فت ده‌بێته‌وه
شەیری بکە لە:

وێنه‌ی مه‌شقه‌كانی هه‌ولێر
ئاڤا سپۆرت
یانه‌ی هه‌ولێر، له گه‌ڕی بیست و هه‌شتی یارییه‌كانی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، له یاریگه‌ی نه‌فت ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌فت ده‌بێته‌وه، هه‌ولێر دۆخی باش نییه و له ڕووی ده‌روونی و داراییه‌وه كێشه‌ی زۆریان هه‌یه.
وێنه گه‌وره‌كه: عیماد هاشمی ڕاهێنه‌ری گۆڵپارێزانی هه‌ولێر، ئێسته وه‌ك راهێنه‌ری یه‌كه‌می تیپه‌كه كارده‌كات، گه‌ڕی رابردووش سه‌رپه‌رشتی تیپه‌كه‌ی كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یانه‌ی كه‌رخ به‌بێ گۆڵ یه‌كسانبوون، بۆ ئه‌و یارییه‌ش وه‌ك راهێنه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی پێوسته بیزانیت: نزیكه‌ی سێ مانگه یاریزانانی هه‌ولێر هیچ موچه‌یه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌مه كێشه‌ی زۆری بۆ یاریزانه‌كان درووستكردووه، كاریگه‌ری ته‌واوی كردووه‌ته‌وه سه‌ر ئاست و ئه‌نجامی یانه‌كه، ته‌نانه‌ت هیچ راهێنه‌رێك به‌هۆی ئه‌و كێشه داراییانه‌وه ئاماده‌نییه، ئه‌ركی راهینه‌رایه‌تی هه‌ولێر وه‌ربگرێت.
زانیاریی زیاتر: هه‌ولێر دوای تێپه‌ڕبوونی 25 یاریی، كه دوو یاریی دواخراوی به‌رامبه‌ر كه‌رخ و ته‌ڵه‌به ماوه، ته‌نا 24 خاڵی كۆكردووته‌وه، له خانه‌ی حه‌ڤده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت و له ئه‌گه‌ری دۆڕانی ئه‌م یارییه ده‌چێته ناوچه‌ی دابه‌زین.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.