هەڵبژاردەکان بۆتۆ
مێسی واژۆی یه‌كه‌م گرێبه‌ستی ده‌فرۆشێت
شەیری بکە لە:

گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی
ئاڤا سپۆرت
لیۆنێل مێسی كاتێ بۆ یەکەمجار گرێبەستە فەرمیەکەی لەگەڵ یانەی به‌رشلۆنه واژۆ کرد، لەسەر کلێنكسێک واژۆ کرا، ئێستا ئەو گرێبەستە خەریکە بە پارەیەکی زۆر دەفرۆشرێتەوە.
چیرۆكه سه‌ره‌كییه‌كه: یاریزانە ئه‌رجه‌نتینیه‌كه‌ی پێشووی یانەی به‌رشلۆنه، لە ساڵی 2000 بۆ جاری یەکەم گرێبەستی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە واژۆ کرد، ئەو کات گرێبەستەکەی ئەو یاریزانە لەسەر پارچە کلێنكسێک واژۆ کرا، ئێستاش ئەو گرێبەستەی لای بەرێوەبەری کارەکانی پێشووی ئه‌و یاریزانه هه‌ڵگیراوه ، بڕیارە لە زیاد کردنێکی ئاشکرادا بفرۆشرێت.
ئه‌وه‌ی له‌باره‌یه‌وه ده‌گوترێت: رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووه‌ته‌وه، هۆراسیۆ گاگیۆلی ئەو کەسەیە کە پێشتر بەرێوەبەری کارەکانی مێسی بووه، ئەو بۆ گرێبه‌ستی نێوانیان رۆڵی سه‌ره‌كی له رێككه‌وتنی هه‌ردوولادا هه‌بووه.
زانیاریی زیاتر: رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، پێشبینی ده‌كرێت نرخی ئەو پارچە کلێنكسە بەرامبەر نزیکەی 700 هەزار دۆلار بێت، نرخی سەرەتایشی به نزیکەی 300 هەزار دۆلارە ده‌ستپێده‌كات، مێسی ئەو کاتەی ئه‌م واژۆیه‌ی كردووه، تەمەنی تەنها 13 ساڵ بووه، پەیوەندی بە ئەکادیمیای به‌رشلۆنه‌وه کردووه.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.