هەڵبژاردەکان بۆتۆ
مانوێل نۆیه‌ر ره‌خنه‌ی تووند له ناوبژیوان ده‌گرێت
شەیری بکە لە:

نۆیه‌ر
ئاڤا سپۆرت
مانوێل نۆیه‌ری كاپتن و گۆڵپارێزی یانه‌ی بایه‌ر میونشی ئه‌ڵمانی دوای كۆتاییهاتنی یارییه‌كه‌یان له به‌رامبه‌ر ریاڵ مه‌درید، ره‌خنه‌ی تووندی ئاراسته‌ی ناوبژیوانی یارییه‌كه كرد و به هۆكاری دۆڕانی سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌ی دانا.
وێنه گه‌وره‌كه: بایه‌ر میونشن له به‌رامبه‌ر ریاڵ مه‌درید له یاریی گه‌ڕانه‌وه و پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگدا، به ئه‌نجامی (2-1) دۆڕا، یاریزانانی بایه‌ر ره‌خنه‌ی تووندیان له بڕیاره‌كانی ناوبژیوان گرت و به‌هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌رچوونیان له پاڵه‌وانیتییه‌كه دایده‌نێن.
لێدوانی فه‌رمی: مانوێل نۆیه‌ری كاپتنی تیپه‌كه، له لێدوانكی كه مۆندۆدیپۆرتیڤۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: “ناوبژیوان خۆی ده‌یزانی بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام له ژێر كاریگه‌ری یاریگه‌ی بێرنابیۆ ئه‌م بڕیاره هه‌ڵه‌یه‌ی داوه، ئه‌مه‌ش به‌هیچ جۆرێك له ئاستێكی وا به‌رزدا مایه‌ی قبوڵكردن نییه”.
باكگراوند: نۆیه‌ر، به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی له خوله‌كی 88 یارییه‌كی كردی بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له رێگه‌ی خۆسێلۆوه گۆڵی به‌رامبه‌ر تۆمار بكاته‌وه، كه نۆیه‌ر له هه‌ڵه‌یه‌كی بچوكی كرد و باجه‌كه‌یاندا، دواتر گۆڵی دووه‌مشیان لێ تۆماركرا.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.