هەڵبژاردەکان بۆتۆ
لیڤه‌ركوزن مێژوو تۆمارده‌كات
شەیری بکە لە:

لیڤه‌ركوزن
ئاڤا سپۆرت
بایه‌ر لیڤه كوزن ئه‌مشه‌و كاتژمێر(10:00) له قۆناغی گه‌ڕانه‌وه‌ی یارییه‌كانی یۆرۆلیگدا، به راهێنه‌رایه‌تی چابی ئه‌ڵۆنسۆ ڕووبه‌ڕووی رۆمای ئیتاڵی ده‌بێته‌وه، كه دی رۆسی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
وێنه گه‌وره‌كه: له یاریی یه‌كه‌می نێوانیان له قۆناغی چووندا بایه‌ر لیڤه‌ركوزن له نێو پایته‌ختی ئیتاڵیا به ئه‌نجامی (2-0) له ڕۆمای برده‌وه، بۆیه سه‌ركه‌وتنی ریڤه‌رلكوزن بۆ یاریی كۆتایی نزیكتره له ڕۆما.
ژماره‌كان واده‌ڵێن: لێڤه‌ركوزن، له‌گه‌ڵ ئه‌ڵۆنسۆی راهێنه‌ری ئه‌م وه‌رزه نایاب ده‌رده‌كه‌ون، 48 یارییه دووچاری شكست نه‌هاتوونه، بۆ یه‌كه‌مجار توانیان ئه‌م وه‌رزه بۆندسلیگای ئه‌ڵمانی بۆ یانه‌كه بده‌ستبهێنن، به‌سه‌ر بایه‌ر میونشنی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانیادا سه‌ركه‌ون، له جامی ئه‌ڵمانیاش گه‌یشتوونه‌ته یاریی كۆتایی، به ردنه‌وه له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و، ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی هه‌ر سێ نازناوه‌كه‌ی له یه وه‌رزدا ده‌بێت.
باكگراوند: له كۆی 5 یاریی رابردووی نێوانیان له‌گه‌ڵ یانه‌ی رۆما، لیڤه‌ركوزن یه‌ك یاریی بردووه‌ته‌وه ڕۆماش له دوو یارییدا سه‌ركه‌وتووبووه، یه‌ك یاریی به‌رامبه‌ربوونه، براوه‌ی ئه‌م دوو تیپه له یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیتی یۆرلیگدا، چاوه‌ڕێی تیپی سه‌ركه‌وتووی نێوان ئه‌ته‌لانتا و مارسێلیا ده‌كات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.