هەڵبژاردەکان بۆتۆ
فیفا یانه‌ی هه‌ولێری سڕكرد
شەیری بکە لە:

وێنه‌ی هه‌ولێر
ئاڤا سپۆرت
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی بەهۆی سكاڵای یاریزانێكی پیشەگەری توونسی، یانەی هەولێری سزادا و لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان سـڕی كرد، بەمەش ئەم یاریزانە پیشەگەرە بێ ئەوەی خوله‌كێك یاریی بۆ تیپه‌كه‌ی پایته‌خت كردبێت، 4 دەفتەر دۆلار لە یانەی هەولێر ده‌باته‌وه.
وێنه گه‌وره‌كه: یانەی هەولێر لە دەستپێكی ئەم وەرزە لەگەڵ بەرگریكاری پیشەگەری توونسی (سامی حەمامی) بەشێوەی ئۆنلاین گرێبەستێكیان لە نێوان خۆیاندا واژۆ كردبوو، هەولێر كۆپییەك لەو گرێبەستە واژۆكراوە، بە ئۆنلاین بۆ یاریزانە پیشەگەرە توونسییەكە ده‌نێرێت، بەڵام دوای ماوەیەك هەولێر لە گواستنەوەی یاریزانەكە پەشیمان دەبێتەوە.
ئه‌وه‌ی پێوسته بیزانیت: یاریزانەكه‌ش لە فیفا سكاڵای لەسەر هەولێر تۆمار كردووه، بەمەش فیفا سكاڵاكەی ئەو یاریزانەی لە دژی هەولێر پەسەند كردووه، هەرچەندە هەولێر زۆر هەوڵی دا لەو كەیسە رزگاری بێت، بەڵام دوو مانگ لەمەوبەر ئەو كەیسەی دۆڕاندووه.
زانیاریی زیاتر: جگه له‌م یاریزانه توونسیه، چه‌ند یاریزان و راهێنه‌رێكی دیكه سكاڵایان له دژی هه‌ولێر جولاندووه، كه ره‌نگه وه‌رزی داهاتوو به‌هۆی ئه‌م سكاڵایانه‌وه هه‌ولێر سزای قوڕس بدرێت و له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق نه‌مێنێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.