هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ریاڵ مه‌درید گه‌یشته یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ
شەیری بکە لە:

وێنه‌ی ریاڵ مه‌درید
ئاڤا سپۆرت
یانه‌ی ریال مه‌درید، به راهێنه‌رایه‌تی كارلۆ ئه‌نچلۆتی، له بایه‌ر میونشی برده‌وه و بۆ جاری حه‌ڤده‌یه‌مین گه‌یشته یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.
چیرۆكه سه‌ره‌كییه‌كه: له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتی چامپیۆنزلیگدا ریاڵ مه‌درید له‌نێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ دوای دواكه‌وتنی به‌گۆڵێك، كه له خوله‌كی 58 لێی تۆماركرا، توانی ریمۆنتادایه‌كی مێژووی ئه‌نجامبدات و له ماوه‌ی 5 خوله‌ك دوو گۆڵ له بایه‌ر میونشن بكاته‌وه.
ئه‌وه‌ی پێویسته بیزانیت: ریاڵ مه‌درید بۆ حه‌ڤده‌یه‌مین جار گه‌یشته یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، ڕۆژی شه‌ممه رێككه‌وتی 1-حوزه‌یرانی- ئه‌مساڵ له له‌نده‌نی پایته‌ختی وڵاتی ئینگڵته‌ڕا یاریی كۆتایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
زانیاریی زیاتر: یانه‌ی مێرێنگێ چوارده جار نازناوی پاڵه‌وانێتی چامپیۆنزلیگی بردووه‌ته‌وه، بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی پازده‌یه‌مین ڕووبه‌ڕووی دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی ده‌بێته‌وه.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.