هەڵبژاردەکان بۆتۆ
گۆڕانكاری له‌ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێت
شەیری بکە لە:

وێنه‌ی پێكهاته‌ی هه‌ولێر
ئاڤا سپۆرت
ده‌سته‌ی كارگێڕی هه‌ولێر سه‌رۆكی یانه‌كه ده‌گۆڕن و سه‌رۆكێكی نوێ بۆ یانه دیاریده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه.
لێدوانه فه‌رمییه‌كان: محه‌ممه‌د خۆشناو به ئاڤا سپۆرتی راگه‌یاند، به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی وه‌ك سه‌رۆكی یانه‌كه هه‌ڵبژێردرام، به‌ڵام دواتر وتیان ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ت بۆ سێ مانگه منیش ره‌تمكرده‌وه، ئه‌گه‌ر تا كاتی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو نه‌بێت نایكه‌م.
وێنه گه‌وره‌كه: دوێنێ شه‌و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌ناكاودا، وه‌لید عاره‌ب له سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر دوورخرایه‌وه، محه‌ممه‌د خۆشناویش وه‌ك جێگره‌وه‌ی ئه‌و راگه‌یانرا، به‌ڵام دواتر گۆڕانكارییه‌كه به‌شێوه‌ی كاتی ڕاگیر.
زانیاریی زیاتر: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر دیاركردن و چاره‌سه‌كردنی دۆخی كارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌درێت، ئه‌مڕۆ هه‌ولێر به‌بێ راهێنه‌ر له شاری به‌غداد ڕووبه‌ڕووی كه‌رخ ده‌بێته‌وه.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.