تیمبەروۆڵڤز توانی دووەم یاریی لە دێنڤەر بباتەوە

تیمبەروۆڵڤز توانی دووەم یاریی لە دێنڤەر بباتەوە

دیمەنێک لە یارییەکەی نێوان تیمبەروۆڵڤز و دێنڤەر نەگتس

7 ئایار
جیهان

ئاڤا سپۆرت

 

لە ئێن بی ئەی و لە یارییەکانی قۆناغی پێشکۆتایی جەمسەری ڕۆژئاوا، یانەی مینیسۆتا تیمبەروۆڵڤز توانی دووەم یاریی بە ئەنجامی 106-80 لە یانەی دێنڤەر نەگت بباتەوە.

 

وێنە گەورەکە: هەر لە چارەکەکانی سەرەتاوە تیمبەروۆڵڤز توانی جڵەوی یاریی بگرێتە ئەستۆ و لە کۆی چوار چارەکی یارییەکەدا سێ چارەکی بردەوە، ئەنتۆنی ئێدوارز، ئەستێرەی مینیسۆتا، جارێکی دیکە بە باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا و توانی 27 خاڵ و ئاسیستێک و 12 ریباوند تۆماربکات. 

 

ژمارەکان وا دەڵێن: بەوەش لە کۆی شەش یاریی نێوانیان، ئێتسا مینیسۆتا خاوەنی دوو بردنەوەیە و یاریی پێشووشی بە ئەنجامی 106-90 لە نەگتس بردەوە.

 

زانیاریی زیاتر: هێشتا چوار یاریی لە نێوان هەردوو یانەدا ماوە، بەڵام تیمبەروۆڵڤز توانیویەتی رکابەرەکەی شۆک بکات و دوو یاریی لە پاڵەوانی وەرزی پێشوو بباتەوە.

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید