هەڵبژاردەکان بۆتۆ
یانه‌ی دهۆك بۆ یاریی كه‌ربه‌لا له كێشه‌دایه
شەیری بکە لە:

پێكهاته‌ی دهۆك
ئاڤا سپۆرت
یانه‌ی دهۆك له یاریی داهاتووی به‌رامبه‌ر یانه‌ی كه‌ربه‌لا به‌هۆی پێكان و سزاوه، شه‌ش یاریزانی تیپه‌كه‌ی له یاریكردن داده‌بڕێن.
وێنه گه‌وره‌كه: دهۆك له گه‌ڕی بیست و حه‌وتی یارییه‌كانی خولی ئه‌ستێركانی عێراق له توانای یاریزانان، رێوان ئه‌مین، عیماد له‌واتی، به‌یار ئه‌بوبه‌كر، محه‌ممه‌د موحسین، هه‌رێم ته‌حسین، سیابه‌ند عه‌گید، بێبه‌ش ده‌بێت.
چاره‌سه‌ره‌كان: عیماد له‌واتی، یاریزانی پیشه‌گه‌ری یانه‌كه به پێنج گۆڵ، گۆڵكاری یه‌كه‌می دهۆكه، به‌ڵام بۆ یاریی كه‌ربه‌لا ناتوانێت به‌شداربێت، ئه‌حمه‌د خه‌له‌فی راهێنه‌ری دهۆك ژیار گۆڤه‌ند وه‌ك شوێنگره‌وی ئه‌و یاریزانه به‌شداریی پێده‌كات.
باكگراوند: یانه‌ی دهۆك به ئه‌نجامدانی بیست و شه‌ش یاریی 40 خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه، له خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.