هەڵبژاردەکان بۆتۆ
یانه‌ی هه‌ولێر سزادار
شەیری بکە لە:

وێنه‌ی هانده‌رانی هه‌ولێر
ئاڤا سپۆرت
یانه‌ی هه‌ولێر، به‌هۆی ره‌فتاریی هانده‌رانی یانه‌كه‌ی له یاریی به‌رامبه‌ر شوڕته، له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقییه‌وه سزای قووڕسی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
وێنه گه‌وره‌كه: له گه‌ڕی بیست و سێی یارییه‌كانی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، هه‌ولێر له یاریگه‌ی خۆی به ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ به شوڕته دۆڕا، هانده‌رانی یانه‌كه وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بوتڵی ئاو كه‌ل و په‌لی دیكه‌یان هه‌ڵدایه نێو یاریگه، ته‌نانه‌ت یارییه ئاگرینه‌كانیشیان له یارییه‌كه به‌كارهێنا.
ئه‌وه‌ی پێویسته بیزانیت: هه‌ڵدانی بوتڵی ئاو و به‌كارهێنانی یارییه ئاگرینه‌كان له یاریگه‌كان قه‌ده‌غه‌كراوه، له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی یانه‌كه تووشی سزا ده‌بێت، بۆیه فیدراسیۆنی عێراقی به 15 ملیۆن دیناری عێراقی و دوورخستنه‌وه‌ی تیپه‌كه بۆ دوو یاریی له یاریگه‌ی خۆی یانه‌ی هه‌ولێری سزادا.
زانیاریی پێویست: یانه‌ی هه‌ولێر 8 یارییه تامی بردنه‌وه‌ی نه‌كردووه، یاریی داهاتووشی به‌رامبه‌ر یانه‌ی كه‌رخ ده‌بێت، تیپه‌كه به بێ راهێنه‌ر گه‌شتی شاری به‌غدای كردووه.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.