هەڵبژاردەکان بۆتۆ
موئه‌یه‌د مه‌غدید ره‌تیده‌كاته‌وه به سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر دیاریكرابێت
شەیری بکە لە:

موئه‌یه‌د مه‌غدید
ئاڤا سپۆرت
موئه‌یه‌د مه‌غدید جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه وه‌ك سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستنیشانكرابێت.
وێنه گه‌وره‌كه: به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌نگۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگیڕی یانه‌كه هه‌یه، موئه‌یه‌د مه‌غدیدی یاریزانی پێشووی تیپی باله‌ی یانه‌كه، وه‌ك شوێنگره‌وه‌یه‌ك ناوی دێت.
لێدوانی فه‌رمی: موئه‌یه‌د مه‌غدید به ئاڤا سپۆرتی راگه‌یاند، تا ئێستا كه‌س په‌یوه‌ندی به منه‌وه نه‌كردووه، تا ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌كه وه‌رگرم ، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیشم پێوه‌كرا، ئه‌وكات قسه‌ی خۆم ده‌بێت.
زانیاری زیاتر: دوای دۆڕانه‌كه‌ی هه‌ولێر له یاریی رابردوویان به‌رامبه‌ر به یانه‌ی مینا، ده‌نگۆی گۆڕانكاری له ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێر، په‌ڕه‌كانی سۆشیاڵ میدیای پڕكرد، به‌ڵام تا ئێستا هیچ گۆڕانكارییه‌ك به فه‌رمی نییه.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.