یانه‌ی دهۆك سزای یاریزانه‌كانی ده‌دات
شەیری بکە لە:

دهۆك
ئاڤا سپۆرت
یانه‌ی دهۆك به پێی ده‌ستوورێكی نووسراوه‌ی یانه‌كه، هه‌ر یاریزانێك سه‌رپێچی بكات سزای دارایی یاریزانه‌كه ده‌ده‌ن.
لێدوانە فەرمییەکان: عه‌دوڵا جه‌لال سه‌رۆكی یانه‌ی دهۆك، به ئاڤا سپۆرتی راگه‌یاند، وه‌ك كارگێڕی یانه‌ی دهۆك ده‌ستوورێكمان نووسیوه‌ته‌وه، بۆ سزادانی هه‌ر یاریزانێك، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی به‌رامبه‌ر راهێنه‌ر و یاریزانان و یاساكانی یانه‌كه بكات، ئه‌وا سزا ده‌درێت.
ئه‌وه‌ی پێویسته بیزانیت: له‌نێو ده‌ستووره‌كه‌دا هاتووه ئه‌گه‌ر هه‌ر یاریزانێك كارتی سوور وه‌ربگرێت به بڕی 800 دۆڵار سزدا ده‌درێت، ئه‌گه‌ر دووباره‌ی بكاته‌وه سزاكه‌ی ده‌بێته دوو ئه‌وه‌نده.
زانیاریی زیاتر: گه‌ڕی رابردوو یانیك زاكیری ناوه‌ڕاستكاری دهۆك، به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غداد له ماوه‌ی 18 خوله‌ك دوو هه‌ڵه‌ی كردوو ناوبژیوان به كارتی سوور كردیه‌وه ده‌ره‌وه، یانه‌ی دهۆكیش سزایاندا.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.