هەڵبژاردەکان بۆتۆ
یانه‌ی زاخۆ چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی سكاڵاكه‌یه‌تی
شەیری بکە لە:

وێنه‌ی یانه‌ی زاخۆ
ئاڤا سپۆرت
یانه‌ی زاخۆ له دادگه‌ی كاس سكاڵای له‌سه‌ر یانه‌ی شوڕته تۆماركردووه، ئستا چاوه‌ڕێی بڕیاری كۆتایی ئه‌نجامه‌كه‌ی داده‌گه‌ن.
وێنه گه‌وره‌كه: له یاریی نێوان شوڕته و زاخۆ له گه‌ڕی هه‌شته‌می خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، شوڕته سه‌رپێچی ڕێنماییه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی كردووه، 3 یاریزانی پیشه‌گه‌ری له یه‌ك یاریی به‌شداری پێكردووه.
ئه‌وه‌ی پێوسته بیزانیت: به پێی یه‌كێك له به‌نده‌كانی ئه‌و یاسایانه‌ی فیدراسیۆنی عێراقی دایناوه، نابێت له یه‌ك یارییدا 3 یاریزانی پیشه‌گه‌ر، ریزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌سه‌روو نۆوه‌ده‌وه‌بێت.
زانیاری زیاتر: یانه‌ی شوڕته له‌و یارییه یاریی به مه‌حمود مه‌واسی سووری و ئه‌حمه‌د ئالوسی ئوردنی و ئه‌بوبه‌كر مه‌جیدی نه‌یجیری كردووه.
ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت: یانه‌ی زاخۆ به‌هۆی ئه‌م سكاڵایه‌وه 3 خاڵ له یانه‌ی شوڕته وه‌ربگرێته‌وه، كه به ئه‌نجامی (2-0) به شوڕته دۆڕابوو.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.