هەڵبژاردەکان بۆتۆ
سیزار مێنۆتی کۆچی دوایی کرد
شەیری بکە لە:

سیزار مێنۆتی لەگەڵ درێسی ئەرجەنتین
ئاڤا سپۆرت
سیزار لویس مێنۆتی، ڕاهێنەری پێشووی ئەرجەنتین، کە توانی یەکەم نازناوی جامی جیهانی بۆ هەڵبژاردەکەی بباتەوە، لە تەمەنی 85 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
چیرۆکە سەرەکییەکە: مێنۆتی لە ساڵی 1938 لە شاری ڕۆزاریۆ لە دایک بووە، لە کاروانیی وەرزشییدا ڕاهێنەرایەتی 11 هەڵبژاردە و یانەی جیاوازی کردبوو، کە گرنگترینیان بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بوون.
ئەوەی لەم بارەیەوە دەگوترێت: دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕاگەیاندنی گیان لەدەستدانی مێنۆتی، لیۆنێل مێسی و کۆمەلێک لە یاریزانانی ئەرجەنتین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سوپاسی مێنۆتییان کرد و ماڵئاواییان لە ئەفسانەکەی ئەرجەنتین کرد.
باکگراوند: گرنگترین دەستکەوتی مێنۆتی لە مۆندیالی ساڵی 1978 بوو، کاتێک توانی سەرکردایەتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بکات و یەکەم نازناوی جامی جیهانی بۆ وڵاتەکەی بردەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.