هەڵبژاردەکان بۆتۆ
سپۆرتینگ پاڵەوانی پۆرتوگالە
شەیری بکە لە:

ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی سپۆرتینگ
ئاڤا سپۆرت
یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە توانی بۆ جاری 20م نازناوی خولی پۆرتوگالی بەدەستبێنێت، ئەوەش لە کاتێکدایە دوو یاریی ماوە بۆ کۆتاییهاتنی خولەکە.
وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو یانەی بێنفیکا ڕووبەڕووی یانەی فامالیکاو بووەوە و یارییەکەی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام دۆڕاند، بەو شکستەش بێنفیکا دیارییەکی بەنرخی بەخشیی و سپۆرتینگ بوو بە پاڵەوانی پۆرتوگال.
ژمارەکان وا دەڵێن: سپۆرتینگ لیشبۆنە 32 یاریی ئەنجامداوە و توانیویەتی 84 خاڵ کۆبکاتەوە، سەرەڕای ئەوەی دوو یاریی ماوە بۆ کۆتایی هاتنی ئەم وەرزەی خولی پۆرتوگالی، بەڵام سەوز پۆشەکانی لیشبۆن توانییان 20م نازناوی خولی پۆرتوگالی لە مێژووی خۆیاندا بەدەستبێنن.
زانیاریی زیاتر: هاوکات بێنفیکا لە دووەمی ڕیزبەندی مایەوە و سەرکەوتنی بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەر کرد.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.