هاوڕێیەکی مارادۆنا کۆچی دواییکرد

هاوڕێیەکی مارادۆنا کۆچی دواییکرد

میگێل ئانخێل ڕوسح

9 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

 

میگێل ئانخێل ڕوسۆ، هاوڕێی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا و ڕاهێنەری یانەی بۆکا جونیۆرز، لە تەمەنی 69 ساڵیدا گیانیلەدەستدا.

 

چێرۆکە سەرەکییەکە: ڕوسۆ، ساڵانێکە بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە دەناڵێنێت، بەڵام ڕاهێنەرەکە لە کارەکەی نەدەوەستا و بەردەوامبوو لە جێبەجێکردنی ئەرکەکەی، دواجاریش ڕوسۆ لە ڕۆژی 8-10-2025 لە تەمەنی 69 ساڵیدا ماڵئاوایی یەکجارەکی کرد.

 

ڕاگەیەنراوی فەرمی: یانەی بۆکا جونیۆرز، لە سەرجەم پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا هەواڵی مردنی ڕوسۆیان بڵاوکردەوە و سەرەخۆشییان لە خێزانی ڕاهێنەرە کۆچکردووەکە کرد.

 

زانیاریی زیاتر: وەکو یاریزان، ڕوسۆ بە درێژایی کاروانی وەرزشیی بۆ یەک یانە یاری کردووە کە ئەویش یانەی ئیستودیانتێسە، دوای ساڵێکیش لە وازهێنانی، ڕاستەوخۆ ئەرکی ڕاهێنەرایەتی گرتووەتە ئەستۆ و لە وڵاتانیئەرجەنتین، مەکسیک، کۆلۆمبیا، پێرو، پاراگوای و سعوودییە کاری کردووە، ڕوسۆ لەگەڵ بۆکا جونیۆرز زۆرترین دەستکەوتی هەبووە، کە گرنگترینیان بردنەوەی کۆپا لیبێرتادۆرێسی 2007 بوو.

 

باکگراوند: ڕوسۆ ئەو کەسە بوو کە سەرپەرشتی پرسەی ماتەمینی دیێگۆ مارادۆنای گرتە ئەستۆ، ئەوان دوو هاوڕێی زۆر نزیکی یەکدی بوون، ئێستاش ڕوسۆ و مارادۆنا لە جیهانێکی دیکە یەکیان گرتەوە.

 

Novin Majeed

هەواڵساز
Novin Majeed