فەڕەنسا بەبێ کیلیان ئمباپێ دەستی بە ڕاهێنان کرد

فەڕەنسا بەبێ کیلیان ئمباپێ دەستی بە ڕاهێنان کرد
7 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

هەڵبژاردەی فەڕەنسا بۆ دوو یاریی داهاتووی، بەبێ کیلیان ئمباپێ دەستی بە مەشق و ڕاهێنانەکانی کرد.

چیرۆکی سەرەکی: فەڕەنسا دوو یاریی لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیال هەیە، سەرەتای شەوی هەینی لە نێو یاریگای خۆی ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئازەربایجان دەبێتەوە، دواتریش لە شەوی دووشەممەی داهاتوو، لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئایسلەندا دەبێتەوە.


زانیاریی زیاتر: ئینگلتەرا، ئمباپێ، لە یارییەکەی نێوان ڕیاڵ مەدرید و ڤیاڕیاڵ بە هۆی پێکدادانەوە، ئازار بە پێی ڕاستی گەیشتووە و بەو هۆیەشەوە نەیتوانیوە ڕاهێنان بکات، تاوەکو ئێستایش یەکلانەبووتەوە کە ئاخۆ ئمباپێ لە دوو یاریی داهاتووی فەڕەنسا بەشداری دەکات یاخود نا.

لێدوانی فەرمی: دیدییە دیشامپ گوتی: لە ڕاستیدا هیچ گرنگ نییە بەلامەوە چ یاریزانێکن یاخود لە چ یانەیەکەوە دێن، من هیچ زانیارییەکم لەسەر دۆخی کیلیان ئمباپێ و هیچ یاریزانێکی دیکە نییە، بەڵێ قسەم لەگەڵدا کردووە، لێم مەپرسە بۆچی، ئەو ئێستا لێرەیە، پێکانێکی بچووکی هەیە و هیچ شتێکی گەورە نییە تاوەکو باسی بکەین، لەگەڵ ستافی پزیشکی هەڵبژاردەکە تاوتوێی دۆخی یاریزانەکان دەکەین و با بزانین چی ڕوودەدات.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ