کاتی بەڕێوەچوونی جامی عێراق دیاریکرا

کاتی بەڕێوەچوونی جامی عێراق دیاریکرا

هاندەران

7 تشرینی یەکەم
ناوخۆ

 

ئاڤا سپۆرت

 

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بانگهێشتی 32 یانەی بەشداربووی خولی ئەستێرەكانی عێراق و نایابی عێراق دەكات بۆ ئامادەبوون لە تیروپشكی جامی عێراق بۆ وەرزی 2025 ـ 2026.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە، 7 ئۆكتۆبەری 2025، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە بەیاننامەیەكدا داوای لە 32 یانەی خولی ئەستێرەكانی عێراق و نایابی عێراق كردووە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو كە دەكات 9ـی ئەم مانگە لە كاتژمێر 11:00ـی بەیانی لە بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە بەغدا ئامادە بن بۆ ڕێوڕەسمی راكێشانی تیروپشكی قۆناغی 32ـی جامی عێراق بۆ وەرزی 2025 ـ 2026.

 

زانیاریی زیاتر: لە قۆناغی 32ـی جامی عێراق یانەكانی هەولێر، پێشمەرگەی سلێمانی و گازی باكووری شاری كەركووك بەشدارن، لە قۆناغی 16ـی پاڵەوانێتییەكە یانەكانی دهۆك، زاخۆ و نەورۆزیش دێنە نێو كێبڕكێی جامی عێراق. بڕیاریشە یارییەكانی جامی عێراق لە رۆژانی 17 و 18ـی ئەم مانگە دەست پێ بكات.

ئەمەش بزانە: یانەی دهۆك وەرزی رابردوو بووە یەكەمین یانەی كوردستانی نازناوی جامی عێراقی بردەوە كاتێك لە یاریی كۆتایی لە بەغدا توانی بە لێدانە یەكلاكەرەوەكان لە زاخۆ بباتەوە.