هەڵبژاردەکان بۆتۆ
زەورا ڕاهێنەرکەی دوورخستەوە
شەیری بکە لە:

عەبدولغەنی شەهد ڕاهێنەری زەورا
ئاڤا سپۆرت
یانەی زەورا گرێبەستی ڕاهێنەری یانەکەی عەبدولغەنی شەهدی هەڵوەشاندەوە، ئێستا یانەکە بێ ڕاهێنەر ماوەتەوە، کارگێڕی زەورا هەوڵدەدات سوود لە وەستانی خولی ئەستێرەکانی عێراقببینێت، بۆ ئەوەی ڕاهێنەرێکی نوێ بۆ یانەکە دابین بکات.
وێنە گەورەکە: دوای دۆڕانەکەی یانەی زەورا بەرامبەر بە یانەی قوەجەویە، بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام، هاندەرانی نەورەسەکانی بەغدا، دەستیان بە ناڕەزایەتی دەربڕین کرد و داوای گۆڕینی ڕاهێنەریان کرد.
زانیاریی زیاتر: دوای کۆبووبوونەوەی دەستەی کارگێڕی یانە زاخۆ و عەبدولغەنی شەهدی ڕاهێنەر، بە ڕەزامەندی هەردوولا ڕاهێنەرکە یانەی زەورای جێهێشت.
ئەمەش بزانە: یانە زەورا لەگەڵ دوو ڕاهێنەری عێراقی قسەی کردووە، ئەیوب ئۆدیشۆ، یەکێک لە بەربژێرەکانە، عەدنان حەمەد ڕاهێنەری دووەمە کە یانەی زەورا هەوڵی پەلکێشکردنی دەدات، بەڵام تا ئیستا دیار نییە کێ دەبێت بە ڕاهێنەری یانەی زەورا.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.