ڕیڤەر پلەیت بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەکانی

ڕیڤەر پلەیت بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەکانی
6 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

ڕیڤەر پلەیت لەسەر ئەنجامە خراپەکانی بەردەوامە و ئەمجارە بە ڕۆزاریۆ سێنترال دۆڕا.

چیرۆکی سەرەکی: ڕیڤەر پلەیت لە گەڕی 11ـی خولی نایابی ئەرجەنتین، لەدەرەوەی یاریگای خۆیدا بووە میوانی ڕۆزاریۆ سێنترال و 1-2 بەرامبەریی شکستی هێنا، بۆ سێیەمجارە بەدوای یەکدا ڕیڤەرپلەیت لە خول شکشت دەهێنێت.

زانیاریی زیاتر: ڕیڤەر سەرەتا بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و تونای لە خولەکی 10 لە ڕێگەی میگێل بۆرخا گۆڵی یەکەم و پێشکەوتن تۆماربکات. بەڵام ڕاستەوخۆ بە دوای ئەو گۆڵە تیمەکەی ئانخێل دی ماریا کۆنترۆڵی یارییەکەی لە ڕیڤەر سەندەوە و لە خولەکی 21 فرانکۆ ئیبارا توانی ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوە.

زیاتر بزانە: لە خولەکی 39، خوان کارلۆس فاوڵێکی لەسەر دیماریا گرت، کە بەو هۆیەوە دووەم کارتی زەردی وەرگرت و کرایە دەرەوەی یاریگا، ئەوەیش ئەرکی ڕیڤەری میوانی سەختر کرد.

لە گێمی دووەم: لە خولەکی 57، ڤیکتۆر مالکۆرا دووەم گۆڵی ڕۆزاریۆ سێنترالی تۆمارکرد و پێشکەوتنی بەخشییە یانەکەی، یارییەکەیش هەر بەو ئەنجامە کۆتایی هات و ڕۆزایۆ سێ خاڵی یارییەکەی بردەوە.

زیاتر بزانە: ڕیڤەر لە دوایین پێنج یاریی چوار شکستی تۆمارکردووە و تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە، بەوەش زیاتر لە ناوچەکانی پێشەوەی ڕیزبەندی دوورکەوتەوە.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ