هەڵبژاردەکان بۆتۆ
بۆکا جنیۆرز گۆڵبارانی نیوڵ ئۆڵدبۆیز
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
بۆکا جونیۆرز گەڕایەوە سەر ڕێچکەی سەرکەوتن و گۆڵبارانی نیوڵ ئۆڵدبۆیزی کرد.
چیرۆکی سەرەکی: بۆکا جونیۆرز لە گەڕی 11ـی خولی نایابی ئەرجەنتین، لەنێو یاریگای خۆیدا میوانداریی نیوڵ ئۆڵدبۆیزی کرد و بە پێنج گۆڵی بێوەڵام لێی بردەوە، دوای تێپەڕبوونی سێ یاریی بەبێ بردنەوە، بۆکا گەڕایەوە سەر ڕێچکەی بردنەوە.
زانیاریی زیاتر: بۆکا، بە شێوەیەکی نایاب دەستی بە یارییەکە کرد و توانی بەسەر ڕکابەرەکەیدا زاڵ بێت، ئەوەشبوو دوای تەنیا 7 خولەک میلتۆن خیمینێز گۆڵی یەکەمی بۆکای تۆمارکرد. بۆکا بەو گۆڵەوە نەوەستا و لە خولەکی 24 خیمینێز گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد و جیاوازییەکەی کرد بە دوو هێندە.
زیاتر بزانە: بۆکا لە خولەکی 32 برینەکانی نیوڵزی قوڵتر کرد و ئایرتۆن کۆستا جیاوازییەکەی کرد بە سێ گۆڵ، بەو شێوەیەیش بە سێ گۆڵی بێوەڵام گێمی یەکەم کۆتایی هات.
لە گێمی دووەم: بۆکا کۆنترۆڵی یارییەکەی لەدەست نەدا و لە خولەکەی 50 برایان ئاگیری چوارەم گۆڵی یانەکەی تۆمارکرد، پاشان لە خولەکی 59 لاوتارۆ بلانکۆ ئەنجامەکەی کرد بە پێنج گۆڵی بێوەڵام، یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
زیاتر بزانە: بۆکا جونیۆرز بەو بردنەوەیە خالەکانی گەیاندە 17 خاڵ، کە ئێستا بە جیاوازی گۆڵ خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندیی زۆنی یەکەمی خولەکە دەبینێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.