زاخۆ نەورۆزی گۆڵبارن کرد

زاخۆ نەورۆزی گۆڵبارن کرد

ئاداما و رەوا

5 تشرینی یەکەم
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت

یانەی زاخۆ لەگەڕی چوارەمی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، بە ئەنجامێکی گەورە لە یانەی نەورۆزی بردەوە و باری لاسەنگی خۆی لە خولەکە ڕاستکردەوە.

 

وێنە گەورەکە: لە گێمی یەکەمی یارییەکە و لە خولەکی دووی یارییەکە ئیچیتا خۆی لە بەرگریکارانی نەورۆز دزیەوە و گۆڵی یەکەمی بەسەر، بۆ زاخۆیەکان کرد، بیست خولەک دوای ئەم گۆڵە شێرکۆ دەرکەوت و لە هێرشێکی پێچەوانە گۆڵی دووەمی زاخۆی کرد، چەند خولەکێک بەر کۆتاییهاتنی گێمی یەکەم زاخۆ گۆڵی سێیەمی بە هەڵەی بەرگریکارێکی نەورۆز تۆمارکرد.

 

لە لایەکی دیکەوە: لە گێمی دووەم لەگەڵ دەستپێکی یارییەکە ئەمجەد عەتوان گۆڵی چوارەمی زاخۆی تۆمارکرد، نەورۆز هەوڵی ڕاستکردنەوەی ئەنجامەکەی دەدا، بەڵام بەرگریکارانی زاخۆ وەڵامی سەرجەم هێرشەکانی نەورۆزیان دایەوە.

 

ئەمەش بزانە: زاخۆ دووەم بردنەوەی لە خولەکە بەدستهێنا و نەوۆرزیش تامی سێیەم دۆڕانی لە خولەکە چەشت.