ئینتەر میامی بە هاتریک ئەسیستی مێسی بردییەوە

ئینتەر میامی بە هاتریک ئەسیستی مێسی بردییەوە
5 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

ئینتەر میامی لە گەڕی 33ـی خولی ئەمریکی، لەنێو یاریگای خۆیدا بردنەوەیەگی گەورەی بەدەستهێنا.


چیرۆکی سەرەکی: ئینتەر میامی لە یارییەکانی گەڕی 33ـی جەمسەری ڕۆژهەڵاتی خولی ئەمریکی ئێم ئێڵ ئێس، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەنێو یاریگای تایبەت بەخۆیدا میوانداریی نیو ئینگلاندی کرد و بە ئەنجامێکی گەورە و 4-1 شکستی پێهێنا.

زانیاریی زیاتر: مەیامی لە خولەکی 32 یەکەم گورزی وەشاند و تادیۆ ئالێندی بە ئەسیستی مێسی گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی یانەکەی تۆمارکرد. مەیامی بە دوای ئەو گۆڵەشەوە درێژەی بە هێرشەکانی دا و تاوەکو لە دوایین ساتی گێمی یەکەم، جۆردی ئەلبا گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمارکرد، کە ئەمجارەیش هەر مێسی ئەسیستی بۆ کرد.


لە گێمی دووەم: لە خولەکی 59 دۆر تورگێمان یەکەم گۆڵی نیو ئینگلاندی تۆمارکرد و جیاوازییەکەی کەمتر کردەوە. بەڵام مەیامی جارێکی دیکە جڵەوی یارییەکەی گرتەوە و دەست و لە خولەکی 60 تادیۆ ئالێندێ جارێکی دیکە بە ئەسیستی مێسی دووەم گۆڵی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد.


زیاتر بزانە: پاشان لە خولەکی 63 جۆردی ئالبا دەرکەوتەوە و چوارەم گۆڵی مەیامی تۆمارکرد. بەو ئەنجامەیش یارییەکە کۆتایی هات و مەیامی سێ خاڵی دیکەی بەدەستهێنا.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ