پێشهاتەکانی یاریی ئینتەر میامی و نیو ئینگلاند

پێشهاتەکانی یاریی ئینتەر میامی و نیو ئینگلاند
4 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

ئینتەر میامی لەنێو یاریگایی خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی نیو ئینگلاند دەبێتەوە.


چیرۆکی سەرەکی: ئینتەر میامی لە یارییەکانی گەڕی 33ـی جەمسەری ڕۆژهەڵاتی خولی ئەمریکی ئێم ئێڵ ئێس، بەرەبەیانی سبەینێ کاتژمێر 2:30 لەنێو یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی نیو ئینگلاند دەبێتەوە.

زانیاریی زیاتر: مەیامی، لە دوو یاریی پێشووی تامی بردنەوەی نەکردووە، یارییەک یەکسان بووە و یارییەکیش بە سەختی و بە ئەنجامی 5-3 دۆڕاوە. تیمەکەی لیۆ مێسی دەیەوێت جارێکی دیکە بگەڕیتەوە سەر ڕێچکەی بردنەوەکان و 17ـیەمین بردنەوەی لەم وەرزەدا بەدەستبهێنێت.


ئەمەش بزانە: هاندەرانی ئینتەر میامیش چاویان لەسەر لیۆ مێسی دەبێت، ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە گۆڵکاری ئەم وەرزەی خولی ئەمریکییە و توانیویەتی 24 گۆڵ تۆماربکات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەیامی، لە دوایین سێ یاریی بەرامبەر نیو ئینگلاند، سێ بردنەوەی بەدەستهێناوە، ئەمجارەش دەیەوێت درێژە بەو ڕیکۆردە بدات و بۆ چوارەمجاری لەسەریەک لە ڕکابەرەکەی بباتەوە.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ