هەولێر گەرمەی ڕاماڵی

هەولێر گەرمەی ڕاماڵی

شێرزود هێرشبەری یانەی هەولێر

4 تشرینی یەکەم
ناوخۆ

 ئاڤا سپۆرت

 

لە گەڕی چوارەمی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی هەولێر لە یاریگای دهۆک میوانداریی یانەی گەرمەی کرد، هەولێر توانی بردنەوەی سێیەم لە خولەکە بەدەستبێنێت.

 

وێنە گەورەکە: لەگێمی یەکەمی یارییەکە یانەی هەولێر، سوودی لە هەڵەیەکی بەرگریکاری گەرمە بینی، شێرزود تەمیرۆڤ گۆڵی یەکەمی هەولێری تۆمارکرد، گەرمە هەوڵی راستکردنەوەی ئەنجامەکەی دەدا.

 

لە لایەکی دیکەوە: لە خولەکی 44 موئەمەل عەبدولرەزا، توانی یارییەکە بۆ گەرمە یەکسان بکاتەوە، لە یەکەم خولەکی زیادکراوی یارییەکە، موعتەز زەدامی ناوەڕاستکار ئەسیستێکی خەیاڵی لە مستەفا قابیل پێگەیشت و گۆڵی دووەمی کرد.

 

زانیاریی زیاتر: لە گێمی دووەم گەرمە هێرشەکانی بۆ راستکردنەوەی ئەنجامەکە دەستپێکرد، بەڵام بەرگریکارانی هەولێر بە سەرکردایەتی نیاز محەممەد وەک دیواری قەڵا، بەڕووی هێرشەکان وەستان، یاریی بە ئەنجامی (2-1) لەبەرژەوەندی هەولێر کۆتاییهات و بە 10 خاڵ سەروو ریزبەندی خولەکەی گرتووە.