هەڵبژاردەکان بۆتۆ
دهۆک ڕووبەڕووی تەڵەبە دەبێتەوە
شەیری بکە لە:

یاریزانانی دهۆک
ئاڤا سپۆرت
لەگەڕی چوارەمی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی دهۆک لە دەرەوەی یاریگای خۆی لەشاری بەغدا، دەبێتە میوانی یانەی تەڵەبە، یارییەکە کاتژمێر(8:30) بەڕێوەدەچێت.
وێنە گەورەکە: دهۆک دۆخی خراپە، لە سێ یاریی ڕابردوو سێ دۆڕانی هەیە، بۆیە دەیەوێت بەهەر نرخێک بێت، ئەم یارییە سێ خاڵی گرنگ بەدەستبێنێت، سەرجەم یاریزانەکانی ئامادەن، تەنیا گۆڵپارێز عەلی یاسین نەبێت بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاریی رابردوو بەرامبەر کەرخ ناتوانێت یاریی بکات.
لە لایەکی دیکەوە: یانە تەڵەبە بە راهێنەرایەتی تەڵال بەلووشی، بەهۆی هەڵەیەکی کارگێڕییەوە یاریی ڕابردووی بەرامبەر نەفت بە دۆڕا و هەژمارکرا، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ژمارەی یاریزانێکی تیپەکە بەهەڵە بەکارهێنرابوو.
زانیاریی زیاتر: لەسێ یاریی رابردووی نێوانیان دهۆک بردنەوەیەک و یەکسانببوونێکی هەیە، یانەی تەڵەبەش بردنەوەیەکی هەیە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.