هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئینتەر میامی و مێسی دووچاری شکستێکی قورس بوونەوە
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
ئینتەر میامی و مێسی لەنێو یاریگای خۆیاندا بەرامبەر شیکاگۆ دووچاری شکستێکی قورس بوونەوە.
چیرۆکە سەرەکی: ئینتەر میامی لە گەڕی 29ـی خولی ئەمریکی، لەنێو یاریگای خۆی میوانداری شیکاگۆی کرد و بە ئەنجامێکی قورس دووچاری حەوتەم شکستی ئەم وەرزەی خولی ئەمریکی بووەوە.
زانیاریی زیاتر: شیکاگۆ لە نیو کاتژمێری سەرەتادا مێسی و هاوڕێکانی شۆککرد، لە خولەکی 11 جێ داڤیلا یانەکەی بە گۆڵێک پێشخست، پاشان لە خولەکی 31 جۆناسان دین جیاوازییەکەی کرد بە دوو گۆڵ.
زیاتر بزانە: دوای ئەو دوو گۆڵە ئینتەر میامی دەستی بەسەر یارییەکەدا گرت و هەوڵی گۆڕینی ئەنجامی یارییەکەی دەدا، لە خولەکی 39 تۆماس ئاڤیلس گۆڵێکی تۆمارکرد و جیاوازییەکەی بۆ گۆڵێک کەمکردەوە، بەڵام لە خولەکی 43 ڕۆمینگێ کۆوامێ گۆڵی سێیەمی بۆ شیکاگۆ تۆمارکرد، گێمی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
لە گێمی دووەمدا: لویس سوارێز لە خولەکی 57 جارێکی دیکە ئەنجامەکەی بۆ گۆڵێک لە بەرژەوەندی میامی کەمکردەوە، لویزیتۆ بەوەشەوە نەوەستا و لە خولەکی 74 بە سوودوەرگرتن لە پاسێکی جۆردی ئالبا گۆڵی یەکسانبوونیشی تۆمارکرد.
لە دواتردا: شەش خولەک دوای ئەو گۆڵە شیکاگۆ جارێکی دیکە گورزی خۆی وەشاندەوە و لە خولەکەکانی 80 و 83 دوو گۆڵی یەک بەدوای یەکیان تۆمارکرد و تیمەکەی ئەفسانە مێسیان دووچاری حەوتەم شکستی ئەم وەرزە کرد.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.