پێشهاتەکانی یاریی ئارسناڵ و ئۆڵیمپیاکۆس

پێشهاتەکانی یاریی ئارسناڵ و ئۆڵیمپیاکۆس
1 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

ئارسناڵ لە خاکی خۆیدا میوانداری ئۆڵیمپیاکۆسی یۆنانی دەکات.

چیرۆکە سەرەکی: ئارسناڵ کاتژمێر 22:00 لە گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ، لە یاریگای ئیماراتس بە ئامانجی بەدەستهێنانی دووەم بردنەوە میوانداریی ئۆڵیمپیاکۆسی یۆنانی دەکات.

زانیاریی زیاتر: یانە لەندەنییەکە دەیەوێت ئەنجامە باشەکانی بەردەوامی پێبدات و بەردەوام بێت لە سەرکەوتنەکانی، دوای ئەوەی لە گەڕی یەکەمدا بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە ئەتلەتیک بلباوی بردەوە.

لە لایەکی دیکەوە: ئۆڵیمپیاکۆس لە خولی نێوخۆییدا بە دۆخێکی باشدا تێدەپەڕێت، لە پێنج یارییدا چوار بردنەوە و یەکسانبوونێکی هەیە، بەڵام لە گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگدا بەبێ گۆڵ لەگەڵ پافۆسی قوبرسی یەکسان بوو.


ئەمەش بزانە: ئارسناڵ و ئۆڵیمپیاکۆس لە ڕابردوودا 12 جار ڕووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە، هەریەکەیان شەش بردنەوەیان بەدەستهێناوە، ئارسناڵ 19 گۆڵی تۆمارکردووە و ئۆڵیمپیاکۆسیش 15 گۆڵی تۆمارکردووە

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئارسناڵ بۆ یارییەکە لە تواناکانی هەرییەکە لە پیێرۆ هینکاپیێ و نۆنی مادوێکی بێبەش دەبێت، گابرێل خیسۆس و کای هاڤێرتزیش پێکانێکی درێژخایەنیان هەیە، بەهەمان شێوە بەشدار نابن. لە ئۆڵیمپیاکۆسیش، ڕۆمان یارێمیچوک بەهۆی پێکانی ماسوولکەوە گەشتی لەندەنی نەکردووە.

پێکهاتەی پێشبینیکراو:

ئارسناڵ: دەیڤد ڕایا، بێن وایت، ویلیام سالیبا، گابریێل ماگەلایش، لویس سکیڵی، مارتن ئۆردیگارد، مارتن زوبێمێندی، میکێل مێرینۆ، بوکایۆ ساکا، ڤیکتۆر گیۆکێرێش، ئێبێرێچی ئیزێ.

مۆناکۆ: کۆنستانتینۆس زۆلاکیس، فرانسیسکۆ ئۆرتێگا، لۆرێنزۆ پیرۆلا، پاناجیۆتیس ڕێتسۆس، کۆستینیا، دانی گارسیا، سانتیاگۆ هیزێ، دانیێل پۆدێنس، چیکوینیۆ، گێلسن مارتینس، ئەیوب کەعبی.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ