هەڵبژاردەکان بۆتۆ
زاخۆ مێژووی تۆمارکرد
شەیری بکە لە:

پێکهاتەی زاخۆ
ئاڤا سپۆرت
لە یاریی یەکەمی پاڵەوانێتی جامی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، لەسەر یاریگای دهۆک، زاخۆ میوانداریی قادسیەی کرد و بەدەستی بەتاڵ بۆ کوەیت ناردەوە
وێنە گەورەکە: لە گێمی یەکەمی یارییەکە و لە خولەکی 8 قادسیە بە لێدانی سزا گۆڵێکی لە زاخۆ کرد، بەڵام هێندەی نەبرد ئیچیتای هێرشبەری زاخۆ ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە، لە شەشەم خولەکی زیادکراوی گێمی یەکەم شێرەکوڕەکەی زاخۆیان دەرکەوت و بەسەر گۆڵی پێشکەوتنی سوورپۆشەکانی زاخۆی تۆمارکرد.
لە لایەکی دیکەوە: لە گێمی دووەم و لە خولەکی 47 شێرکۆی نازدار لە جموجۆڵێکی جوان، توانی گۆڵی سێیەمی تیپەکەی و دووەمی خۆی تۆماربکات و واژۆی یەکەم سەرکەوتنی مێژوویی بۆ زاخۆییەکان لە پاڵەوانێتییەکانی دەرەوە کرد.
زانیاریی زیاتر: زاخۆ بەم بردنەوەیە هەنگاوێکی گرنگی بۆ گەیشتن بە قۆناغی پێشکۆتایی هاویشت، چونکە ئەو لە کۆمەڵەیەکی ئاگرینە و نابێت لە یاریگای خۆی خاڵ لەدەست بدات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.