هەڵبژاردەکان بۆتۆ
مەیامییەکەی مێسی ڕووبەڕووی تۆرۆنتۆ دەبێتەوە
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
ئینتەر مەیامی بە ڕابەرایەتیی لیۆ مێسی ڕووبەڕووی تۆرۆنتۆ دەبێتەوە.
چیرۆکە سەرەکی: ئینتەر مەیامی کاتژمێر 11:30ـی شەو لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە یارییەکانی جەمسەری ڕۆژهەڵاتی خولی ئەمریکی، ئێم ئێڵ ئێس دەبێتە میوانی تۆرۆنتۆ.
زانیاریی زیاتر: مەیامی سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر کردووە و بە کۆکردنەوەی 55 خاڵ بە ئەنجامدانی دوو یاریی کەمتر، خۆی لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیی جەمسەری ڕۆژهەلات دەبینێت.
ئەمەش بزانە: مەیامی، لە دوایین پێنج یاریی بەرامبەر تۆرۆنتۆ، هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە و چوار بردنەوە و یەکسانبوونێکی تۆمارکردووە، تیمەکەی خاڤێر ماسکێرانۆ دەیەوێت درێژە بەو ڕیکۆردە بدات و بردنەوەیەکی دیکە بەسەر یانە کەنەدییەکە بەدەستبهێنێت.
زیاتر بزانە: لیۆ مێسی بە تۆمارکردنی 22 گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکە دێت، هاندەرانی مەیامی چاویان لەسەر یاریزانەکەیە ئاستێکی بەرز نمایش بکات و بردنەوە بۆ یانەکە دەستەبەر بکات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.