هەڵبژاردەکان بۆتۆ
سەرۆکی یانەی زاخۆ دەستی لەکارکێشایەوە
شەیری بکە لە:

سەرۆکی یانەی زاخۆ
ئاڤا سپۆرت
سەرۆکی یانەی زاخۆ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی یانەکە پێشکەشی دەستەی کارگێڕی یانەی زاخۆ کردووە، بەهۆی ئەو گرفتانەی لە دوو رۆژی رابردوو لەسەر چیمەنی یاریگای یانەکە دروست بووە.
ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: هشیارشەهباز سکرتێری یانەی زاخۆ بە ئاڤا سپۆرتی راگەیاند، کە عەمار فەرهاد سەرۆکی یانەکە دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی یانەی زاخۆ کردووە، بەڵام کارگێڕی یانەکە دەستلەکارکێشانەوەکەی قبوونەکردووە، چاوەڕێین بگەڕێتەوە یانەکە.
زانیاریی زیاتر: لەچەند رۆژی ڕابردوو بەهۆی ئامادەنەبوونی یاریگای یانەی زاخۆ یاریی زاخۆ و قادسیە لە زاخۆوە گواسترایەوە بۆ شاری دهۆک ئەمەش ناڕەزای زۆری هاندەرانی زاخۆی لێکەوتەوە.
ئەمەش بزانە: ئەم ناڕەزایەتییانە بوونەتە هۆکاری ئەوەی عەمار فەرهاد بڕیاری دەستلەکارکێشانەوە لەسەرۆکایەتی یانەی زاخۆ بدات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.