هەڵبژاردەکان بۆتۆ
چارەنووسی یارییەکی زاخۆ و قادسیە یەکلاکرایەوە
شەیری بکە لە:

یاریگای دهۆک
ئاڤا سپۆرت
یارییەکەی یانەی زاخۆ لە پاڵەوانێتی جامی کەنداو بۆ یانە پاڵەوانەکان گواسترایەوە دهۆک، کە بڕیارە رۆژی سێشەممە کاتژمر(8:30) لە گەڕی یەکەمی خولەکە بەڕێوەبچێت.
وێنە گەورەکە: رۆژی سێشەممە لە گەڕی یەکەمی جامی کانداو، کە زاخۆ نوێنەرایەتی وڵاتی عێراق دەکات، میوانداریی یانەی قادسیەی کوەیتی دەکات.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی تەواو ئامادەنەبوونی یاریگای یانەی زاخۆ، کە چیمەنی یاریگاکە نۆژەندەکرێتەوە، یارییەکە بۆ یاریگای دهۆک گواسترایەوە، ئەمە لە لایەن لێژنەی سەرپەرشتیکردن و بەڕێوەبردنی یارییەکەبڕیاری لەسەردرا.
ئەمەش بزانە: ئەمە یەکەمجارە یانەی زاخۆ لە مێژوودا بەشداریی پاڵەوانێتییەکی دەرەوە بکات، بۆیە دەیانەوێت دەستکەوتێکی مێژووی بۆ یانەکە بەدەستبێنن، پاڵەوانی وەشانی ڕابردووی ئەم جامە یانەی دهۆک بوو، کاتێک لە میوانەکەی ئەمجارەی زاخۆی بردەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.