مۆدریچ تا 2025 لە مەدرید دەمێنێتەوە

مۆدریچ تا 2025 لە مەدرید دەمێنێتەوە

مۆدریچ

ئاڤا سپۆرت


یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزان لۆکا مۆدریچی ناوەڕاستی یانەکەی ڕاگەیاند.


وێنە گەورەکە: یانەی ریاڵ مەدرید ئەمڕۆ چوارشەممە، نوێکردنەوەی گرێبەستی مۆدریچی تا ساڵی 2025 ڕاگەیاند.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: مۆدریچ لە پێناوی مانەوەی بۆ ساڵێک زیاتر لە یانەی مێرێنگێ ڕازی بووە بەوەی موچەکەی کەمبکرێتەوە، تەنیا لەپێنای ئەوەی لە یانەی ریاڵ مەدرید وازلەیاریکردن بێنێت.


باکگراوند: مۆدریج لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردوو لەنێو ماڵی مێرێنگێ توانی 5 نازناوی چامپیۆنزلیگ بباتەوە،  4 نازناوی جامی جیهانی یانەکانی بردەوە، 4 نازناوی سووپەری ئەوروپی بردووەتەوە، توانیویەتی 5 نازناوی سووپەری ئەوروپی بباتەوە، 2 جاریش بووەتە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا.