عێراق ڕووبەڕووی ئیندۆنیزیا دەبێتەوە

عێراق ڕووبەڕووی ئیندۆنیزیا دەبێتەوە

وێنەی پێكهاتەی هەڵبژاردەی عێراق

5 حوزەیران
ناوخۆ


ئاڤا سپۆرت


هەڵبژاردەی عێراق، لە چوارچێوەی یارییەكانی پاڵاوتنی كیشوەری ئاسیا بۆ جامی جیهانی داهاتوو، كە لە وڵاتەكانی كەنەدا و ئەمریكا و مەكسیك لە 2006 دا بەڕێوەدەچێت، ڕووبەڕووی ئیندۆنیزیا دەبێتەوە، سبەی پێنج شەممە، كاتژمێر(12:00)، نیوەڕۆ، عێراق لە گەڕی پێنجەمی یارییەكانی كۆمەڵەی شەشەمی یارییەكاندا دەبێتە میوانی ئیندۆنیزیا.


وێنە گەورەكە: عێراق بەڕاهێنەرایەتی خیسۆس كاساسی ئیسپانی خۆی بۆ ئەم یارییە ئامادەكردووە، كاساس بۆ ئەم یارییە 5 یاریزانی كوردی بانگهێشتكردووە، كە هەریەك لە یاریزانان رێبین سۆلاقە و ئاكام هاشم و ئوسامە رەشید و یوسف ئەمین و ماركۆ فەرەجن، كە یەكەم جارە ماركۆ فەرەج بانگهێشتی هەڵبژاردی عێراق بكرێت، بەڵام یاریزان شێركۆ كەریم ئەمجارەش بانگهێشتی ریزی هەڵبژاردەی عێراق نەكراوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵبژاردی عێراق، بەفەرمی بۆ قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەكانی مۆندیال سەركەوتووە، خاوەنی 12 خاڵە تەنها یەك خاڵی پێویستە تا بە پلەی یەكەم بمێنێتەوە، عێراق چانسی گەیشتنی بە مۆندیالی داهاتوو زۆرە، چونكە ئەمجارە 8 هەڵبژاردە راستەوخۆ دەگەنە مۆندیال و تیپێكیش یاریی پاشكۆ دەكات.


باكگراوند: هەڵبژاردەی عێراق لە مێژوودا تەنها یەكجار گەیشتووەتە جامی جیهانی كە بە ساڵی 1986بووە، خاوەنی تاكە گۆڵێكە لە دژی هەڵبژاردەی بەلجیكا، كە یاریزانی بەناوبانگی عێراقی ئەحمەد رازی تۆماریكردووە.