ئەیسی میلان راهێنەرەكەی دوورخستەوە

ئەیسی میلان راهێنەرەكەی دوورخستەوە

راهێنەری ئەیسی میلان

26 ئایار
جیهان


ئاڤا سپۆرت


یانەی ئەیسی میلان دوورخستنەوەی ستێفانۆ پیۆڵی راهێنەری راگەیاند و بەدوای راهێنەرێكی نوێدا دەگەڕێت.


وێنە گەورەكە: ئەیسی میلانی ئیتاڵیا هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی ستێفانۆ پیۆڵی راگەیاند كە لە هاوینی 2025 گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی میلان كۆتایی دەهات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ستێفانۆ پیۆڵی دوای ئەوەی لە 2019 ئەركی راهێنەرایەتی یانەی میلانی وەرگرت، نازناوێكی سێریا ئەی بۆ یانەكە بردەوە و بەردەوامیش یانەكەی دەگەیاندە چامپیۆنزلیگ.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ناوداری ئیتاڵیا ئاشكرای كردووە یانەی ئەیسی میلان لەگەڵ پاوڵۆ فۆنسیكای راهێنەری پۆرتوگالی یانەی لیلی فەرەنسا لە گفتوگۆدایە و نزیكە ببێتە شوێنگرەوەی ستێفانۆ پیۆڵی لە یانەی ئەیسی میلان.


باكگراوند: پاوڵۆ فۆنسیكای 51 ساڵ لە كاروانی راهێنەرایەتی دا 9 نازناوی لەگەڵ یانەكانی پۆرتۆ و براگای پۆرتوگالی و شاختاری ئۆكراینا بەدەستهێناوە، ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی لیل لە ریزبەندی چوارەمی لیگ وەنی فەرەنسا دێت.