نەیجیریا ڕەتی دەکاتەوە یاریی بکات

نەیجیریا ڕەتی دەکاتەوە یاریی بکات
14 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت
هەڵبژاردەی نەیجیریا بڕیارە لە گەڕی چوارەمی پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی لیبیا ببێتەوە، بەڵام ڕەتی دەکەنەوە یارییەکە ئەنجام بدەن.

چیرۆکە سەرەکییەکە: کاپتنی هەڵبژاردەی نەیجیریا، ویلیام ترووست ئیکۆنگ، چەند وێنەیەکی دۆخی یاریزانانی هەڵبژاردەکەی لە فڕۆکەخانەیەکی وڵاتی لیبیا بڵاوکردەوە، لە وێنەکان دەردەکەوێت یاریزانەکان زۆر ماندوون و هەندێکیان خەویان لێکەوتووە.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: کاپتنی هەڵبژاردەکە دەڵێت؛ تیمەکەمان 12 کاتژمێرە لە فڕۆکەخانەیەکی چۆڵکراو گیریان خواردووە، دوای ئەوەی حکومەتی لیبیا لە ناکاوێکدا مۆڵەتی نیشتنەوەی فڕۆکەی هەڵبژاردەی نەیجیریای کشاندووەتەوە و هیچ ڕوونکردنەوەیەکیشی نەداوە.

زانیاریی زیاتر: تیمی نەیجیرا لەناو فڕۆکەخانەیەک گیریان خواردووە کە هیچ سەرجەم دەرگاکانی داخراوە، هیچ خزمەتگوزارییەکی خواردن و خواردنەوەشیان نییە بۆیە بڕیاریان داوە بگەڕێنەوە و یارییەکەیان بەرامبەر لیبیا ئەنجام نەدەن.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ