نەسڕ شکست ناهێنێت

نەسڕ شکست ناهێنێت
6 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت


لە گەڕی شەشەمی خولی ڕۆشنی سعوودیی، نەسڕ لە یاریگای خۆی میوانداریی یانەی عروبەی کرد، نەسڕ بە سێ گۆڵی بێ وەڵام یارییەکەی بردەوە.


چیرۆکە سەرەکییەکە: نەسڕ
هەر لە سەرەتای یارییەکەوە باشتر بینرا و کۆنتڕۆڵی یارییەکەی کرد، خولەکی 17 کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی یارییەکەی تۆمارکرد، نەسڕ هەر بەوە نەوەستا و لە خولەکی 29 سادیۆ مانێ بە ئەسیستی ڕۆناڵدۆ گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، گێمی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.


لە لایەکی دیکەوە: 
. لە گێمی دووەم و لە خولەکی 71 مانێ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی نەسڕی تۆمارکرد، یارییەکەش تاوەکوو کۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە


زانیاریی زیاتر:  نەسڕ بە 14 خاڵ لە پلەی سێیەمی خولەکە دێت، خاوەنی چوار بردنەوە و دوو یەکسانبوونە، تاوەکوو ئیستا شکستی نەهێناوە.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ