ڕیاڵ مەدرید نوێکردنەوەی گرێبەستی کارڤاخالی ڕاگەیاند

6 تشرینی یەکەم
جیهان

بەیاننامەی فەرمی: دانی کارڤاخال

ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ دانی کارڤاخال گەیشتە ڕێککەوتن بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکەمان، تاوەکوو 30ـی حوزەیرانی 2026 لەگەڵ یانەکە دەبێت.
کارڤاخال ساڵی 2002 لە تەمەنی 10 ساڵی هاتە ڕیاڵ مەدرید، لەسەرجەم ئاستەکان یاریی کردووە لە ئالڤین بی تاوەکوو کاستیا لە ساڵی 2010. لە 12ـی گوڵانی 2004، لە وێنەیەکی ناوداری مێژووەکەمان بەشداربوو بە دانانی یەکەم بەردی بناغەی شاری وەرزشیی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ ئەلفێردۆ دی ستیفانۆی سەرۆکی ئەوکاتە.
لە ساڵی 2013ـەوە بەشێک بووە لە تیپی یەکەم و لە دوانزەیەمین وەرزی بەرگریکردن لە درێسەکەمان، بوو بە ئەفسانەی ڕیاڵ مەدرید و تۆپی پێی جیهان.
لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید 26 نازناوی بردووەتەوە لە 427 یارییدا: 6 چامپیۆنزلیگ، 5 جامی جیهانیی یانەکان، 5 سوپەری ئەوروپیی، 4 لالیگا، 2 جامی شا و 4 سوپەری ئیسپانی. کارڤاخال یەکێکە لەو پێنج یاریزانەی کە 6 نازناوی چامپیۆنزلیگی بردووەتەوە. لە 1ـی حوزەیران لە وێمبڵی بوو بە باشترین یاریزانی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، کە تێیدا ڕیاڵ مەدرید پازدەیەمین چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا.
کارڤاخال لە هەمان کاتدا ئەفسانەیەکی هەڵبژاردەی نیشتیمانیی ئیسپانیاشە، کە 50 یاریی نێودەوڵەتی ئەنجامداوە. بە درێسی ئیسپانیاوە 1 جامی یۆرۆ، 1 نەیشنزلیگ، 1 یۆرۆی خوار 21 ساڵان و 1 یۆرۆی خوار 19 ساڵانی بردووەتەوە.
ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت تەواوی پاڵپشتی خۆی بۆ تۆ دەرببڕێت و هیوای چاکبوونەوەی خێرات بۆ دەخوازێت تاوەکوو بە زووترین کات بتوانین دووبارە چێژ لە یاریکردنت لە یاریگا وەربگرینەوە.
ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ دانی کارڤاخل گەیشتە ڕێککەوتن بۆ درێژکدنەوەی گرێبەستی یاریزانەکەمان، تاوەکوو 30ـی حوزەیرانی 2026 لەگەڵ یانەکە دەبێت.
کارڤاخال ساڵی 2002 لە تەمەنی 10 ساڵی هاتە ڕیاڵ مەدرید، لەسەرجەم ئاستەکان یاریی کردووە لە ئالڤین بی تاوەکوو کاستیا لە ساڵی 2010. لە 12ـی گوڵانی 2004، لە وێنەیەکی ناوداری مێژووەکەمان بەشداربوو بە دانانی یەکەم بەردی بناغەی شاری وەرزشیی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ ئەلفێردۆ دی ستیفانۆی سەرۆکی ئەوکاتە.
لە ساڵی 2013ـەوە بەشێک بووە لە تیپی یەکەم و لە دوانزەیەمین وەرزی بەرگریکردن لە درێسەکەمان، بوو بە ئەفسانەی ڕیاڵ مەدرید و تۆپی پێی جیهان.
لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید 26 نازناوی بردووەتەوە لە 427 یارییدا: 6 چامپیۆنزلیگ، 5 جامی جیهانیی یانەکان، 5 سوپەری ئەوروپیی، 4 لالیگا، 2 جامی شا و 4 سوپەری ئیسپانی. کارڤاخال یەکێکە لەو پێنج یاریزانەی کە 6 نازناوی چامپیۆنزلیگی بردووەتەوە. لە 1ـی حوزەیران لە وێمبڵی بوو بە باشترین یاریزانی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، کە تێیدا ڕیاڵ مەدرید پازدەیەمین چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا.
کارڤاخال لە هەمان کاتدا ئەفسانەیەکی هەڵبژاردەی نیشتیمانیی ئیسپانیاشە، کە 50 یاریی نێودەوڵەتی ئەنجامداوە. بە درێسی ئیسپانیاوە 1 جامی یۆرۆ، 1 نەیشنزلیگ، 1 یۆرۆی خوار 21 ساڵان و 1 یۆرۆی خوار 19 ساڵانی بردووەتەوە.

ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت تەواوی پاڵپشتی خۆی بۆ تۆ دەرببڕێت و هیوای چاکبوونەوەی خێرات بۆ دەخوازێت تاوەکوو بە زووترین کات بتوانین دووبارە چێژ لە یاریکردنت لە یاریگا وەربگرینەوە.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ