هەڵبژاردەکان بۆتۆ
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ سەردانی بەغدا دەکات
شەیری بکە لە:
یاریگای مەدینە
ئاڤا سپۆرت
کریستیانۆ ڕۆنالدۆ ئەستێرەی پۆرتوگالی و یاریزانی یانەی نەسڕی سعوودی، سەردانی شاری بەغدا دەکات، لە میانەی یارییەکانی پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگی ئاسیا و ڕووبەڕووی یانەی شوڕتە دەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو کاتژمێر(7:00) ئێوارە لە یاریگای مەدینە لە شاری بەغدا یانەی شوڕتە ڕووبەڕووی یانەی نەسڕی سعودی دەبێتەوە، بەڵام لە یارییەکە یاریزان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەشداریی دەکات، لەبەرامبەردا لە پێکهاتەی یانەی شوڕتە ئەگەر هەیە ئاکام هاشم لە پێکهاتەی سەرەکی یاریی بکات.
زانیاریی زیاتر: لە ئێستادا نرخی بلیتەکانی ئەو یارییە لە کەتەگۆری یەک بە 15 پازدە هەزار دینارە، بەڵام لە کەتەگۆری دووەم بە 25 بیست و پێنج هەزار دینارە، لە بەشی ڤی ئای پی یاریگای مەدینە بلیت بە 50 پەنجا هەزار دینارە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم وەرزە چامپیۆنزلیگی ئاسیا بەشێوەی جیاواز بەڕێوەدچێت، هەر یانەیەک هەشت یاریی لەگەڵ هەشت تیپی جیاواز دەکات، بەلام چوار یاریی لە یاریگای خۆی و چوار یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆی ئەنجام دەدات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.