ئێرکسنی ڕاهێنەر کۆچی دوایی کرد

ئێرکسنی ڕاهێنەر کۆچی دوایی کرد

ئێرکسن

26 ئاب
جیهان

ئاڤا سپۆرت


سڤین گۆران ئێرکسنی سویدی و ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێ ئینگلتەرا، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.


وێنە گەورەکە: بریکاری کارەکانی سیڤن ئێرکسن ئەمڕۆ دووشەممە مردنی ئەو ڕاهێنەرە سویدییەی لە تەمەنی 76 ساڵیدا ڕاگەیاند، کە ماوەی چەند ساڵێکە بەدەست ئەم نەخۆشییەوە دەناڵێنێت.


زانیاریی زیاتر: ئێرکسن لە کۆتایی نۆوەدەکان و سەرتایی ساڵانی دوو هەزار دەرکەوت، بەڵام ناودەنگی ئەو بۆ سالێ 2002 دەگەڕێتەوە کاتێک بووە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلاند و بەشداری مۆندیالی کۆریای باشوور و ژاپۆنی کرد.


باکگراوند: ئێرکسن لەگەڵ یانەکانی ئیتاڵیا زۆرترین کات ڕاهێنەرایەتی کردووە، لەوانە ڕۆما و سامبەدۆریا و لازیۆ و فیۆرێنیتینا، کە لە 2000 نازناوی سێریا ئەی بەدەستهێنا.