نیکۆ ولیامز خۆی یەکلاکردووەتەوە

نیکۆ ولیامز خۆی یەکلاکردووەتەوە

نیکۆ ولیامز

10 ئاب
جیهان

ئاڤا سپۆرت


نیکۆ ویلیامز لە کاتی ڕاهێنانی ئەتلێتیک بلباو بەرامبەر کامێرای یانەکە هەواڵی گرینگی بڵاو کردەوە.

 

وێنە گەورەکە: نیکو بەم دێرە پەیامی خۆی ڕاگەیاند"سڵاو بە هەموتان، من گەڕامەوە و با بڕۆین بۆ وەرزێکی گەورە و ئۆمێدێکی زۆرم هەیە و ئەتلێتیک پێش دەکەوێت".


 
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نیکۆ ویلیامز گەڕایەوە ئەتلێتیک بلباو و ڕایگەیاند تا کۆتایی وەرز دەمێنێتەوە، یاریزانی نیشتمانی تا شەش ڕۆژی دیکە پشوویی هەبوو بەڵام بەمەبەستی بەهێزکردنی هێزی جەستەیی و ڕاهێنانی پیش دەستپێکی لالیگا پشووەکەی کورت کردەوە.

 

زانیاری زیاتر: گەڕانەوەی نیکۆ وەک ئاهەنگێک بوو بۆ بلباو کە بە واتای ئەوەیە هاوینی ئەمساڵ لە بلباو دەمێنێتەوە لەبەر ئەم یانەیە چەند پێشنیارەکی ڕەتکردەوە کە یەکێک لەوانە  بەرشلۆنە و پی ئێس جی بوو.