هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئۆڵێمپیکی پاریس دەستیپێکرد
شەیری بکە لە:

ئارمی ئۆڵێمپیک
ئاڤا سپۆرت
بە نمایشی سەرنجراکێشی کولتوور و هونەری موهەندیسی فەڕەنسی، بە ئامادەبوونی 45 هەزار پۆلیس ئاهەنگی دەستپێکی ئۆلێمپیک پاریس بەڕێوەچوو.
وێنە گەورەکە: لە ڕووباری سین وەرزشوانانی ناوداری جیهان بە بەلەمی تایبەت مەودای شەش کیلومەتریان تێپەڕاند لە پێش چاوی 10یان هەزار ئامادەبوو و هەروەها ئاڵای وڵاتان لەسەر بیناکانی دەورووبەر هەڵواسرا بوو و ئاڵآی سێ ڕەنگی فەڕەنسە بە گەورەی نمایشکرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێوەڕەسمی دەستپێکی ئاهەنگی ئۆلێمپیک پاریس لە ڕۆژی ڕابردوو بە ئامادەبوونی دەیان هەزار نەفەر لە ئاستی جیهان دەستی پێکرد و لە ئاهەنگەکە کولتوور و هونەری فەڕەنسییەکان نمایشکرا و بە پێ ئەوەی بارانێکی بەخور دەباری، ڕێگر نەبوو بۆ بەردەوامی ئاهەنگەکە وئامادەبووان لە سەر پرد و بیناکان تا کۆتا چرکەکانی ئاهەنگەکە مانەوە.
ئەمەش بزانە: سیلین دیان، لەیدی گاگا و ئایا ناکامورا بە شێوەی ڕاستەوخۆ گۆرانی و کۆنسێرتیان پێشکەش کرد.
زانیاریی زیاتر: لە هەمانکاتدا پۆلیسی پاراستنی فەڕەنسە بەدووای ئەوکەسانە دەگەڕێت کە کێشەیان لە ڕێگای تایبەت بە شەمەندەفەری خێرا دروست کردبوو کە هۆکارێک بوو بۆ دواخستنی کاتی ئۆلێمپیک.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.