هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئینگڵتەڕا بۆ قۆناغی 16 سەركەوت
شەیری بکە لە:

یاریزانانی هەڵبژاردی ئینگڵتەڕا
ئاڤا سپۆرت
هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا بەفەرمی بۆ قۆناغی 16 سەركەوتووە، چونكە ئەنجامەكانی گەڕی سێیەمی ئەم كۆمەڵەیە هاوكارە بۆ سەركەوتنی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵبژاردەی دانیمارك، تاكە ڕێگا بۆ گەیشتن بە قۆناغی 16 بردنەوەیەتی لە هەڵبژاردەی سڕبیا، جگە لە بردنەوە بەرامبەربوونیش بە خاڵێك ئەگەرێكی كەمی بۆ دەمێنێتەوە، بەڵام دەبێت بۆ باشترین هەڵبژاردەی سێیەم چاوەڕێی ئەنجامی كۆمەڵەكان بكات، ئەمەش ئەگەرێكی لاوازە.
زانیاریی زیاتر: سلۆڤینیا، بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو دەبێت لە هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا بباتەوە، كە ئەمە مەحاڵ نییە، بەڵام قوورسە و بە ئاسانی ڕوونادات، بەڵام ئەگەرێكی دیكەی لاوازی هەیە كە بەرامبەر بێت و خاڵێك دەستەبەر بكات ئەوكات بە 3 خاڵ دەبێت چاوەڕێی ئەنجامی ك كۆمەڵەكانی دیكە بكات.
باكگراوند: سڕبیا، تەنها ڕێگا بۆ گەیشتن بە قۆناغی 16 بریتیە لە بردنەوە لە هەڵبژاردەی دانیمارك، جگە لە بردنەوە هیچ هیوایەكی دیكەی بۆ قۆناغی داهاتوو نییە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.