"لەم جۆرە گۆڵانە ڕاهاتووم"

"لەم جۆرە گۆڵانە ڕاهاتووم"

بێلینگهام

17 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت


جۆد بێلینگهام، یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا دوای یارییەكەیان بەرامبەر سڕبیا و سەركەوتنەیان بە گۆڵەكەی ئەو، قسەی لەسەر یارییەكە كرد.


ئەوەی لەباریەوە دەگوترێت: بێلینگهام بۆ ڕاگەیاندنەكان ئاماژەی بۆ بەهێزی هەڵبژاردەی سڕبیا كرد، كە تیپێكی بە كۆمەڵ و پتەون و بەهێزن، خاوەن یاریزانی باش، بۆیە دڵۆخشم بە بردنەوە لەم تیپە و یەكەم بردنەوە لە دەستپێكی یۆرۆ.


لە لایەكی دیكەوە: بێلینگهام گوتی من لەگەڵ ئەو جۆرە گۆڵانە ڕاهاتووم،چونكە لەگەڵ ریاڵ مەدرید فێری ئەوە بوومە چۆن بگەمە نێو ناوچەی سزا و گۆڵ بكەم.


باكگراوند: بێلینگهام لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید توانی نازناوی لالیگا و چامپیۆنزلیگ بباتەوە، ئێستاش خەونی بردنەوەی یۆرۆی 2024 هەیە.