هەڵبژاردەکان بۆتۆ
کۆمان لۆمەی بەرشەلۆنە دەکات
شەیری بکە لە:

ڕۆناڵد کۆما، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا
ئاڤا سپۆرت
ڕۆناڵد کۆمان، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا، لۆمەی یانەی بەرشەلۆنە دەکات و پێی وایە یانە کەتەلۆنییەکە هۆکاری سەرەکین لەوەی کە فرانکی دی یۆنگ بەردەوام دووچاری پێکان دەبێت
چیرۆکە سەرەکییەکە: چەند ڕۆژێک لەمەوپێش، یەکێتی تۆپی پێی هۆڵەندا ڕایگەیاند کە فرانکی دی یۆنگ لە پێکانەکەی چاک نەبووەتەوە و ناتوانێت بەشداری لە یارییەکانی یۆرۆ بکات، ئەوەش کۆمانی ڕاهێنەری نیگەران کرد، چونکە دی یۆنگ بەشێکی گرنگی پلانەکانی ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە بوو.
ڕاگەیەنراوەی فەرمی: کۆمان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: ''دی یۆنگ و یانەکەی بەرپرسیارن لەوەی یاریزانەکە بەردەوام دووچاری پێکان دەبێت، دەبوایە زۆر جیاوازتر مامەڵە لەگەڵ پێکانەکەی دی یۆنگ بکرایە''.
لە لایەکی دیکەوە: هۆڵەندا، دوا بە دوای پێکانەکەی دی یۆنگ، پێکانی براین برۆبیشی ڕاگەیاند و ئێستا دەبێت یاریزانێکی دیکە بدۆزنەوە بۆ جێگرتنەوەی هێڕشبەرەکەی یانەی ئایاکس.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هۆڵەندا لە یۆرۆ کەوتووەتە کۆمەڵەی چوارەمەوە و لەو کۆمەڵەیەشدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەکانی نەمسا، پۆڵەندا و فەڕەنسا دەبێتەوە.
باکگراوند: کۆمان لە ساڵی 2020ەوە بۆ 2021 ئەرکی ڕاهێنەریاتی بەرشەلەی لە ئەستۆ گرتبوو، بەڵام بەهۆی ئەنجامەکانییەوە لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە، ڕاهێنەرەکەش بەردەوام بە ڕۆژنامەنووسانی وتووە کە شایەنی ئەوە نەبوو دەربکرێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.