مۆرینۆ هێرش دەكاتە سەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا

مۆرینۆ هێرش دەكاتە سەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا

وێنەی ڕاهێنەر مۆرنیۆ

9 حوزەیران
جیهان


ئاڤا سپۆرت


مۆرینۆی پۆرتوگالی و ڕاهێنەری نوێی فەناربەهچەی توركی، لە دوایین لێدوانیدا هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بۆ بردنەوەی یۆرۆی 2024 دوورخستەوە.


ئەوەی لەباریەوە دەگوترێت: مۆرینۆ لە لێدوانێكیدا، ناوی بەربژێرانی بۆ بردنەوەی یۆرۆی ئەمساڵ دیاركردووە، كە هەڵبژاردەكانی ئینگڵتەڕا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و پۆرتوگال و ئیسپانیان، بەڵام ناوی ئیتاڵیایی وەك بەربژێر بۆ بردنەوەی نازناوەكە نەهێناوە.


لە لایەكی دیكەوە: مۆرینۆ هۆكاری بەبژێرنەكردنی ئیتاڵیا بۆ بردنەوەی یۆرۆ ئاشكرا دەكات، پێیوایە ئەوان نەوەیەكی بەهرەمەند و باشیان بۆ ئەم پاڵەوانێتییە نییە، ناشتوانن بەهەمان ڕێگەی یۆرۆی ڕابردوو ببنە پاڵەوان.


باكگراوند: ڕۆژی 7ـی ئەم مانگە یۆرۆی 2024 بە بەشداری 24 هەڵبژاردە لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.