ئەستێرەیەكی ئێران ناخۆشترین ساتی وەرزشی ئاشكرا دەكات

ئەستێرەیەكی ئێران ناخۆشترین ساتی وەرزشی ئاشكرا دەكات

وێنەی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێران

8 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت


جەواد نیكۆنام، ئەستێرە و یاریزانی پێشووی هەڵبژاردی ئێران ناخۆشترین ڕۆژی یاریكردنی لە ژیانی وەرزشیدا ئاشكرا دەكات، كە لەگەڵ هەڵبژادەی عێراق ناخۆشترین ساتی وەرزشی ژیانی خۆی تێپەڕكردووە.


وێنە گەورەكە: ساڵی 2015 لە پاڵەوانێتی جامی ئاسیا، لە قۆناغیی هەشتەمی پاڵەوانێتییەكە، ڕووبەڕووی عێراق بوونەوە و یارییەكە، لە كاتی ئاسایی بە ئەنجامی(3-3) كۆتایی هات و هەڵبژاردەی عێراق، لە لێدانە یەكلاكەرەوەكان بە ئەنجامی (7-6) یارییەكەی بردەوە.


چیرۆكە سەرەكییەكە: جەواد باس لەوە دەكات، دوای فیكەی ناوبژیوان زۆر بە قووڵی گریام و زۆر دڵتەنگی كردم، تەنانەت ئێستاش هەركاتێك دیمەنی یارییەكە، بەڕێكەوت لە سۆشیال میدیا دەبینمەوە ئازار دەچێژم و نەفرەتی لەو كاتە دەكەم.


باكگراوند: جەوادی خاوەن 149 یارییە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێران، 3 جاریش گەیشتووەتە مۆندیال