هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ماوریسیۆ ساری لە جێهیشتنی چێڵسی پەشیمانە
شەیری بکە لە:

وێنەی ڕاهێنەر ماوریسۆ ساری
ئاڤا سپۆرت
ماوریسیۆ ساری ڕاهێنەری ئیتاڵی، ڕۆیشتن و جێهێشتنی ئەركی ڕاهێنەرایەتی یانەی چێڵسی لەندەنی بە یەكێك لە هەڵە گەورەكانی ژیانی دادەنێت، پێیوایە نەدەبوو ئەم كارە بكات.
وێنە گەورەكە: ساری كە لە مانگی نیسانی ئەمساڵ یانەی لازیۆی بەهۆی ئەنجامە خراپەكانەوە جێهێشێت، ئێستا هەست بە پەشیمانی دەكاتەوە، بەوەی جارێكیتر گەڕاوەتەوە بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەیەكی ئیتاڵی، ساری پێشووتر ڕاهێنەرایەتی یانەكانی ناپۆلی و یۆڤێنتۆس و چێڵسی و لازیۆی كردووە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ماوریسۆ ساری، بۆ رۆژنامەی سكای سپۆرتی ئیتاڵی گوتی، هەڵەیەكی گەورەم كرد، كە ئەوكات یانەی چێڵسیم جێهێشت و بیرم لە گەڕانەوە بۆ ئیتاڵیا كردەوە، چونكە ئەو یانەیە پڕۆژەیەكی گەورەی بۆ ئەوروپا هەبوو، بەڵام من گەورەترین هەڵەی كاروانی وەرزشیم ئەنجامدا.
باكگراوند: چێڵسی نازناوی خولی ئەورپی لەگەڵ ساری بردەوە، بەڵام دواتر ئەو ڕاهێنەرە دەستی لەكاركێشایەوە و گەڕایەوە ئیتالیا.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.