پاریس ئەستێرەیەكی مان سیتی دەوێت

پاریس ئەستێرەیەكی مان سیتی دەوێت

وێنەی یاریزانانی مان سیتی

6 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت


جولیان ئەلڤارێزی ئەرجەنتینی و یاریزانی مان سیتی، لەم هاوینەدا ڕوویداوە و یاریزانەكە لە لایەن چەند یانەیەكی گەورەی ئەوروپاوە داواكراوە.

 

وێنە گەورەكە: گرێبەستەكەی ئەلڤارێز لەگەڵ مان سیتی تا 2028 ماوە، لەم ماوەی ڕابردووشدا بە ئاستێكی باش دەركەوتەوە، بەو هۆیەشەوە چەند یانەیەكی گەورە هەوڵی پەلكێشكردنی دەدەن.


ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی بڵاویكردووەتەوە، كە یانەی پاریس سان جێرمان هەوڵی گواستنەوەی ئەم یاریزانە ئەرجەنتینیە دەدات، جگە لەم یانەیە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدیش هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە، تا ئەم یاریزانە پەلكێش بكات.


باكگراوند: جولیان ئەلڤارێزی تەمەن 24 ساڵان لەگەڵ مان سیتی لەم وەرزەدا، بەشداری 54 یاریی كردووە و 19 گۆڵی تۆماركردووە و 13 ئاسیستی هەیە.