خۆسێلۆ لە ریاڵ مەدرید دەمێنێتەوە

خۆسێلۆ لە ریاڵ مەدرید دەمێنێتەوە

وێنەی یاریزان خۆسێلۆ

4 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت


یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ هاوتاکەیان لە ڕیزەکانی یانەی ئیسپانیۆل لەسەر گواستنەوەی هەمیشەیی خۆسێلۆ هیرشبەری کاتی یانەکەیان گەیشتنە رێککەوتن.

ئەوەی لەباریەوە دەگوترێت: رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، خۆسێلۆ هێرشبەری ئیسپانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، بەهۆی ئاستە بەرزەکەی بەرپرسانی یانە شاهانەکەی ناچار کردووە، گرێبەستەکەی بکەنە هەمیشەیی، بۆیە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو لەگەڵ یانەی ئیسپانیۆل، لەسەر هێشتنەوەی هێرشبەرەکەیان بە شێوەی هەمیشەیی گەیشتوونەتە رێککەوتن.

وێنە گەورەكە: خۆسێلۆ وەرزی رابردوو بۆ ماوەی یەک وەرز، بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە ریزەکانی ریاڵ مەدرید کرد، لە گرێبەستەکەیدا مەرجی هێشتنەوەی یاریزانەکە بە شێوەی هەمیشەیی، بەرامبەر 1.5 ملیۆن یۆرۆهەیە، بۆیە یانە شاهانەکە لەسەر ئەو گرێبەستە لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە گەیشتووەتە رێککەوتن و خۆسێلۆ وەرزی داهاتووش لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەردەوام دەبێت.

باكگراوند: خۆسێلۆ لە یەکەم وەرزە لەگەڵ ریاڵ مەدرید، لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان بەشداری 49 یاری کرد و توانی 17 گۆڵ تۆمار بکات، هەروەها لەگەڵ یانە شاهانەکە توانی ناسناوی چامپیۆنزلیگ بباتەوە.